چه‌ند ووێنه‌یه‌ك و نیشانه‌یه‌ك تایبه‌ت به ده‌جال و ماسۆنییه‌ت دووركه‌وتنه‌وه له چاوپێكه‌وتنى ده‌جال :
(عمران بن حصین) ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر {صلى الله علیه وسلم} فه‌رموویه‌تى : هه‌ركه‌سێك هه‌واڵى ده‌ججالى بیست با لێى دووركه‌وێته‌وه ، سوێند به خوا ، پیاو ده‌چێته لاى و خۆى به ئیماندار ده‌زانێت و شوێنى ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌نده گومانى بۆ دروست ده‌كات . (رواه احمد وابو داود في السنن ، والحاكم في المستدرك وصححه على شرط مسلم ، وصححه الالباني في صحیح ابي داود)
واتاى فه‌رمووده‌كه : هه‌ركه‌سێك هه‌واڵى ده‌ججال ببیستێت كه سه‌رى هه‌ڵداوه له جێگایه‌ك با لێى دووركه‌وێته‌وه و نزیكى نه‌بێته‌وه ، چونكه كه‌سى وا هه‌یه دێته لاى ده‌ججال گومان ده‌بات كه بیر و باوه‌ڕى به‌هێز بێت كه‌چى ده‌بێته یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانى به هۆى ئه‌و دیاردانه‌ى كه له ده‌ججالى ده‌بینێت وه‌كو جادوو و زیندووكردنه‌وه‌ى مردوو و شتى تر …
(ام شریك) ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر {صلى الله علیه وسلم} فه‌رموویه‌تى : خه‌ڵكى له ده‌ججال هه‌ڵدێن به‌ره‌و چیاكان . (رواه مسلم)
له‌و سه‌رده‌مه‌یشدا موسڵمانان پێشه‌وایه‌كیان ده‌بێت ، واته : خه‌لیفه‌یه‌ك ، كه ئه‌ویش مه‌هدى دادگه‌ره .:
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
كه‌سانێكى تر كه ژماره‌یان زۆره و ده‌بن به شوێنكه‌وته‌ى ده‌ججال :
كه‌سانێكن ده‌م و چاویان وه‌كو قه‌لغانى پانه : (ابو بكر) ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ده‌ججال له خاكێك له ڕۆژهه‌لاته‌وه ده‌رده‌چێت خوڕاسانى پێ ده‌وترێت ، كه‌سانێك شوێنى ده‌كه‌ون ڕوخساریان وه‌كو قه‌لغانى پان وایه . (رواه احمد والترمذي وحسنه ابن ماجه والحاكم وصححه ووافقه الذهبي وصححه الالباني في صحیح ابن ماجه)
وه شوێنكه‌وتوانى ده‌ججال زۆرترینى (ئافره‌تن) ، بۆیه خوشكان خۆتان شاره‌زا بكه‌ن له فیتنه‌ى ده‌ججال و ئه‌وه‌ى كه الله له‌سه‌رى واجب كردوون به‌ڕێك و پێكى بیكه‌ن ، دڵنیابن له‌و ئافره‌تانه نابن ان شا‌ء الله …
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : ده‌ججال له زه‌وى شۆره‌كاتى (مرقتاة) داده‌به‌زێت ، ئیتر زۆرترین كه‌سانێك بچنه لاى ئافره‌تان ده‌بن ، ته‌نانه‌ت پیاو ده‌گه‌ڕێته‌وه لاى كه‌سى نزیكى خۆى ، لاى دایكى و كچى و خوشكى و پورى و ده‌یبه‌ستێته‌وه نه‌وه‌ك ده‌رچێت بۆ لاى ده‌ججال . (رواه احمد ، قال الشیخ الالباني في {قصة المسیح الدجال}:88: اسناده حسن لو لا عنعنة محمد بن اسحق)
تێبینى / بۆ زۆربه‌ى شوێنكه‌وته‌ى ده‌ججال ئافره‌تن ؟ وه‌لام : ئه‌گه‌ر سه‌یرى ده‌وروبه‌رى خۆت بكه‌ى وه‌لامه‌كه‌ى ده‌زانى !! ئایا نا‌بینیت كه له هه‌موو دونیا زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه هه‌ڵخه‌تاون ئافره‌تن ؟ ئایا نا‌بینیت زۆربه‌ى ئافره‌تانى دونیا شوێن شه‌یتان كه‌وتون و ئه‌و هه‌موو ڕووتى و كارى به‌د ڕه‌وشتى و دوورى له دینى ئیسلام و ناسینى خوداى كردگار ؟ ئایا نا‌بینیت ئافه‌ت كراوه به كالا و بازرگانى پێ ده‌كرێت و له‌سه‌ر بێ قیمه‌ت ترین شتیش وێنه‌ى ئافره‌تێك داده‌نێن ؟ ئایا به‌هۆى ووشه‌ى مافى ئافره‌ت ئافره‌تیان له خشته‌نه‌بردوو له خودا و دین و هه‌موو شتێكیان كرد و ته‌نها بۆ مه‌رامى خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن و ئه‌وانیش هه‌ستى پێناكه‌ن ؟ خۆ هێشتا ده‌ججال نه‌هاتووه وا ئه‌و هه‌موو ئافره‌ته شوێن ئه‌و شته باق و بریقه‌ى كه شه‌یتان له‌ڕێگاى مرۆڤه‌كانه‌وه بۆى جوان كردوون كه‌وتوون ، ئه‌ى ئه‌گه‌ر به‌یانى ده‌ججال به‌خۆ به‌و هه‌موو فیته‌وه بێت ده‌بێ چۆن ئافره‌تان له هه‌موو دونیا شوێنى بكه‌ون ؟؟؟
به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ئافه‌تى زۆر چاك و به‌دین و شاره‌زا له دینى ئیسلام و شوێنكه‌وته‌ى قورئان و فه‌رمووده‌مان هه‌یه ، كه ته‌نها به سه‌یركردنى جل و به‌رگه شه‌رعى و ڕه‌وشته ئیسلامیه‌كه‌ى ده‌بىت به هیدایه‌ت بۆ خه‌ڵكى
_________________________________