پرتەقاڵ دژی جەڵتەی دەماغە

پرتەقاڵ دژی جەڵتەی دەماغە

 .
لەكاتێكدا چەندین لیكۆڵینەوە جەختدەكەنەوە لەسەر گرنگی خواردنی سەوزە و میوە، چەند لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێ دەریانخستووە زۆر خواردنی پرتەقاڵ یارمەتیدەرە لە خۆپاراستن لە تووشبوون بە جەڵتەی دەماغ.
بەپێی هەواڵێكی سایتی یاهو مەكتوب، لیكۆڵەران لە زانكۆی “هارڤارد” ی ئەمریكی لێكۆڵینەوەیان لەسەر سیستمی خۆراكی 70 هەزار پەرستار كردووە و لەئاكامدا دەركەوتووە ئەو پەرستارانەی برێكی زۆر لە مزرەمەنیەكان، بەتایبەتی پرتەقاڵ، یان خواردووە بەبەراورد لەگەڵ هاوكارەكانیان كە پرتەقاڵیان نەخواردووە، بەشێوەیەكی بەرچاو سەركەتوبوون لە دابەزاندنی ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەكانی دەماغ.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!