
له مه‌ککه دابه‌زیوه‌و چوار ئایه‌ته
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! بڵێ: ته‌نها خوا شایسته‌ى په‌رستنه و هاوبه‌شى نییه، له زات و ناوه‌کانى و سیفه‌ته‌کانى تاکه‌و، هیچ که‌س له دروستکراوه‌کانى به‌و ناچن، که‌سیش وه‌ک ئه‌و نیه، ته‌نها ئه‌و ته‌واومه‌ند(كامل)و شکۆدارو جوانکاره.
ته‌نها خودا جێی مه‌به‌سته بۆ جێبه‌جێکردنى پێویستیه‌کان، هه‌ر ئه‌و به ته‌واوى سه‌رداره، هه‌ر ئه‌و ده‌مێنێ، خواردن ناخواو، وه‌نه‌زو خه‌وه‌نۆچکه نایگرێ و ناشنوێ.
نه‌ژنى هه‌یه و نه‌باب و نه‌کوڕ، له‌که‌س نه‌بوه‌و که‌سیش له‌و نه‌بوه، که‌سى لێ نه‌بوه، که ببێته میراتگرو، له که‌سیش نه‌بوه، که هاوبه‌شى بۆ بڕیار بدرێ، پێویستى به‌که‌س نییه، به‌ڵکو خه‌ڵکان پێویستیان به‌و هه‌یه.
نه‌له‌ناوه‌کانى، نه‌له‌سیفه‌ته‌کانى، نه‌له کرده‌وه‌کانى؛ هاو وێنه و هاوشێوه‌ى نییه، ته‌نها ئه‌و په‌روه‌ردگارو په‌رستراوه.
نوسینى : د.عائض عبدالله القرنى
وه‌رگێڕانى : نـه‌وا محمد سعید
.
_________________________________