کۆمەڵێ ئاوات هەندێک ئارەزووی دەکەن هەندێک لێی بێزارن

کۆمەڵێ ئاوات هەندێک ئارەزووی دەکەن هەندێک لێی بێزارن

ئەوانەی قژیان خاوە، لولی ئەکەن

ئەوانەی قژیان لولە، خاوی ئەکەنەوە

هەندێک ئارەزوویانە لە وڵاتی خۆی دوورکەوێتەوە و لەوڵاتێکی ئەوروپی ببێت بە پەنابەر

هەندێک لەوانەش کە لە ئەورەپا دەژین، دڵیان بۆ وڵاتی خۆیان تەنگ دەبێت و ئارەزوو دەکەن بگەڕێنەوە

سینگڵەکان پەلەیانە ڕۆژێک زووتر ژن بهێنن و هەندێك لەوانەی ژنیان هێناوە حەسرەت بۆ سەردەمی سینگڵی دەخوازن

زۆرێک بە حەب و دەرمان ڕێگری لە منداڵ بوون دەکەن و زۆرێکیش هەموو جۆرە حەب و دەرمانێک تاقی دەکەنەوە تا منداڵێکیان ببێت

لاوازەکان دەیانەوێت قەڵەو ببن و قەڵەوەکان هەوڵی دابەزاندنی کێشیان دەدەن

ئەوانەی ئیشیان هەیە دەناڵێنن بەدەست ئیشەکەیانەوە و بێکارەکانیش ئارەزووی دەستکەوتنی هەمان ئەو ئیشەیانە

هەژارەکان خەون بە دەوڵەمەندییەوە دەبینن و دەوڵەمەندەکانیش خۆزگە بە هەژارەکان دەخوازن کە کاتیان هەیە بۆ گەڕان و خەمیان نیە تا بیخۆن

کەسە بەناوبانگەکان خۆیان لە خەڵکی دەشارنەوە و کەسە ئاساییەکانیش ئارەزوو دەکەن بەناوبانگ بن و خەڵکی بە پەنجە ئیشارەتیان بۆ بکات

ڕەش پێستەکان حەزدەکەن سپی ببنەوە و سپی پێستەکانیش حەزیان لە پێستی ئەسمەرە

هیچ کەس نازانێت تەنها یاسای خۆشبەختی ئەمەیە:

(قەدری ئەو شتانە بزانە کە هەتە و چێژیان لێوەربگرە)

خۆشبەختی واتە: ڕازی بوون

گرنگ نیە چیت هەیە و چەندت هەیە، گرنگ ئەوەیە ئەوەی کە هەتە پێی ڕازی بیت و چێژی لێوەرگری

ئاماده‌كردنی بولبولی ده‌نگۆش


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!