دەرس و وانەیەک بۆ خۆم و پاشان بۆ ئێوەش

  دەرس و وانەیەک بۆ خۆم و پاشان بۆ ئێوەش

جارێكیان لەکار گەڕامەوە خی٘زانم ووتی جلەکانت بگۆڕە و پشویەک بدە تا نانەکە پی٘دەگات
جلەکانم گۆڕی و پال٘ کەوتنم چاوەکانم لی٘کنا کاتی٘کم زانی بانگی عەسرە
چووم بۆ مەتبەخ بەخی٘زانم وت چیت بۆ ئامادە کردووین؟
وەلا٘مـی نەدامەوە دوو جار سی٘ جار ووتمەوە هەر وەلا٘می نەدامەوە زۆر تووڕەبووم سەرم سوڕمابوو بۆ وەلا٘م ناداتەوە
بیست سال٘ه خی٘زانمە یەکەمجارە ئاوا ئیهمالم بکات
کوڕەکەم هات بۆ مەتبەخ ووتم پەرداخی٘ک ئاوم بۆبی٘ـنه ئەمیش وەلا٘می نەبوو زۆر سەیربوو کوڕەکەم نمونەی کوڕی چاک بوو بەلا٘م بۆ وا ئەکات نازانم
هاتم لەمەتبەخ بی٘مه دەرەوە خی٘زانم ووتی : کوڕم بچۆ باوکت لەخەو هەل٘سی٘ـنه بانانەکەی بخوات
کوڕەکەم بەرەو ژوورەکەم چـوو
بەدەنگی بەرز ئەمووت بۆ کوی٘ی ئەچیـت من لی٘رەم
دوای دووخولەک هاتەوە ووتی دایه دوو سی٘ جار بانگم کرد هەل٘ناسی٘ـت ! زۆر ڕاشم وەشان هەر هەل٘نەسا
ئینجا خی٘زانم بەرەو ژوورەکەم ڕۆی منیش چووم بەدوایدا
هەول٘یان ئەدا کەسی٘ک لەخەو هەستی٘نن جلەکانی وەک جلەکانم بوو ،زۆریش لەمن دەچوو
دوای چەند خولەکی٘ک دەنگی گریان بەرزبۆوە و گشتیان دەگریان
خودایه ئەم پیاوە کی٘یه !
بۆکەس گوی٘ی لەمن نیه؟
بۆکەس نامبینی٘ـت ؟
کوڕەکەم چووە دەرەوە دوای چەند خولەکی٘ک هاتەوە دایکم وباوکم و براکانمی لەگەل٘دا بوو
دایکم ئەو کەسە خەوتوەی کردە باوەش و هەردەگریا چوومە پی٘شەوە بەلا٘م سوودی نەبوو باوکم لەسەر کورسیەکە بەخوڕ دەگریا
براکەم و چەند کەسی٘ک کەسەیان شۆری و کفنیان کرد و بردیان بۆ مزگەوت نوی٘ژی لەسەر کەن
دراوسی٘ و هاوڕی٘ و خزمەکانم هەموویان ئامادەبوون
دەستیان کرد بەنوی٘ژ
منیش هاوار ئەکەم ئەی هاوار نوی٘ژ لەسەر کی٘ دەکەن
من زیندووم …بۆ نامبینن ….بۆ گوی٘تان لی٘م نیـیه
وازم لی٘هی٘نان تانوی٘ژەکە تەواو بکەن
سەری تابوتەکەم هەل٘دایەوە و کفنەکەم لەسەر ڕووی لادا
زەردەخەنەیەکی کرد ووتی : من ئیتر کاتم تەواو بوو ئینجا نۆرەی تۆیه من تەواو تۆ بۆ هەتا هەتایی دەبیت
چل سال٘ه هاوڕی٘تم من دەکری٘مە خۆل٘ەوە و تۆش بەرەوبەرەولی٘پرسوە دەبردری٘ت
ئیتر دەمویست قسه بکەم نەمئەتوانی
دەمویست بجول٘ی٘م نەم ئەتوانـی
ئیتر گوی٘م لەدەنگی مەلاکە بوو قسەی دەکرد
خۆڵ کرا بەسەرمدا بەتەنیا جی٘مام
ئیتر زانیم کۆتاییه
نا دەستپی٘ـکە و سەرەتایە
خۆمن چەندین قەرز هەیە نەمداوەتەوە
کاری زۆر هەیه ووتم جارێ زووە و نەمکردووە
وویستوومە واز لەکاری خراپە بی٘نم و وازم نەهی٘ناوە
پاشان گوی٘م لەدەنگی قاچی دووکەس بوو
ووتم ئەی هاوار لی٘پی٘چینەوە دەستی پی٘ـکرد
نەکیر و مونەکەرن
کەلەدنیادا باسیان دەکرد
خودایە بمگەڕی٘نەوە….خودایه بمگەڕی٘نەوە …
خودایه بمگەڕی٘نەوە تاکاری چاکە بکەم
گوی٘م لەدەنگی٘ک بوو
نەخی٘ـر…..نەخی٘ــر…….نەخی٘ــر
زۆر ناڕەحەت بووم
تادەنگی٘کی نەرم بانگی دەکردم باوکە باوکە هەسته نان ئامادەیه
چاوم کردەوە کچە جوانە چاوگەشەکەم بوو
ماچی٘کم کرد ووتی : باوکە نانەکە سارد ئەبی٘تەوە
گشت گیانم عارەقی کردبوو زۆر ماندووبووم
بەنەفسی خۆمم ووت ها ئەوە گەڕایتەوە بزانین لەمەودوا چی دەکەیت ئەوە خوا مۆڵەتی پێ دایەوە
برا و خوشکانم واللە ئەمەش چاوەروانی ئێمەیە
وصل اللە وسلم علی نبینا محمد
(نامەی کەسێک)
ئاماده‌كردنی بولبولی ده‌نگۆش

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!