فێرکاری دروستکردنی داتابەیس بۆ کۆگا و مارکێت و فرۆشگەکان


.

فێرخوازانی خۆشەویست ئێستا بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز باشترین کۆرسی فێربوونی داتابەیس بە دیاری وەربگرە بۆ ئاستی پێشکەوتوو وەلەکۆتاییەکەیدا دەتوانیت بە دەستەکانی خۆت داتابەیس دروست بکەیت بۆ مارکێت و کۆگاکان لە ئەلف بۆ یاء. چیتر پێویست ناکات بەدوای خولی فێربوون بگەڕێیت و دەستت نەکەوێت خۆ ئەگەر دەستیشت بکەوێت بەم شێوازە فێرناکرێی کە مەبەستتە.
واتە تەنها فێربونێکی سەرەتایی فێر دەبیت ئێمە لەم کۆرسەی فێربوونی داتابەیس فێرت دەکەین چۆن پڕۆژە درووست بکەیت و ببیتە خاوەن بیرۆکەی خۆت هەروەها بەسەیر کردنی ئەم کۆرسە ئەوە فێردەبیت کەوا دەتوانی داتابەیس بۆ هەموو شوێنێک درووست بکەیت ئامانجم ئەوەیە تا فێرخواز و وەبەرهێنی کورد بۆ تەکنۆلژیای زانیاریەکان بتوانێت لەڕوی مادی و مەعنەویەوە خزمەت بە خۆی و کەرتی تایبەت بکات،
لەم ئاراستەیەوە دەتوانین گەنجێکی وەبەرهێن و پراکتیزە خواز دروست بکەین کە بتوانێ تا ڕادەیەک ببێتە خزمەتخوازێکی جوان بۆ ئێستەی تەکنۆلۆژیە کوردیەکەمان. لەم فێرکاریەی ئەمڕۆدا بە پێویستی ئەزانم ئاماژە بە دروستکردنی پرۆژەیەک بکەم کە بۆ هەموو ئەو شوێنانە بگونجێت کە شت دەکڕن و دەفرۆشن هەنگاو بە هەنگاو لە سەرەتاوە بۆ کۆتا ، بۆ دروستکردنی پرۆژەکە مایکڕۆسۆفت ئەکسس بەکار دەهێنین لە گەڵ کۆدە سکریپەتەکانی ڤیژوەڵ بەیسک لە بەرنامەی ئەکسس دا.

.

تێبینی

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!