ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڕیاریدا، لە پێناو دۆزینەوە و لابردنی گرتە ڤیدیۆییەکانی تایبەت بە ڕقلێبوونەوە و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان و ئازاردانی خود، پەنا بۆ ٣ هەزار کەس لە تیمی کاری خۆی ببات بە ناوی تیمی ئۆپراسیۆنی بینەران.
بەو هۆیەشەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەو ئەرکەدا کاردەکەن ژمارەیان بەرزدەبێتەوە بۆ ٧ هەزار و ٥٠٠ کەس.
مارک زوکەربێرگ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبوک لەو بارەیەوە ڕایگەیاند "جێگەی دڵتەنگی و نیگەرانییە کە ببینیت خەڵکان خۆیان یاخود کەسانی تر ئازار دەدەن و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە فەیسبوک بڵاویدەکەنەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد ئەو هەنگاوەش کارئاسانی دەکات بۆ ئاگاداربوون لە گرتە ڤیدیۆییەکان کە جێگەی مشتومڕی زۆرن.
ئەو هەنگاوەی فەیسبوک لەکاتێکدایە، پێشتر چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کوشتن و خۆکوشتن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بڵاوکراوەتەوە، و دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا دروستکردووە.
لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، دیمەنی بڵاوکردنەوەی کوشتنی پیاوێک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە فەیسبوک بڵاوکرایەوە، پێشتریش لە وڵاتی تایلاند هاووڵاتییەک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ منداڵێکی خۆی کوشت و دواتریش خۆی کوشت.
لە لایەکی ترەوە هەر دەربارەی ئەو هەنگاوە زوکەربێرگ ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرە نوێیانە دەچنە پاڵ تیمەکانی دیکەی کارکردنی ئەو بوارە، بەمەبەستی هاوکاریکردنی کۆمپانیاکە بۆ وەڵامدانەوەی بەپەلە کاتێک هاووڵاتیان نیگەرانییەکانی خۆیان دەگەیەننە فەیسبوک دەربارەی ئەو ناوەرۆکانەی کە بڵاودەکرێتەوە.
خاوەنی کۆمپانیای فەیسبوک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی "کۆمپانیاکە کاردەکات لەسەر گەشەپێدانی تواناکانی خۆی لەڕێگەی شێوازی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی ملیۆنەها ڕاپۆررت و ئاگادارکردنەوە، کە هەفتاتە پێیان دەگات".
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کارە ئەرکی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان سوک دەکات، کە دەتوانرێت بەپەلە ئەو بەشداربوانە دیاریبکرێت کە تایبەتمەندی و ڕێساکانی فەیسبوک پێشێل دەکەن، لەو ڕێگەیەشەوە دەتوانرێت بەپەلە پەیوەندی بکرێت بە لایەنی بەرپرسەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و مامەڵە لەگەڵ کردنیان لەڕێگەی یاساوە.
زوکەربێرگ لەو بارەیەوە ئاشکرایکرد "هەفتەی ڕابروو ڕاپۆرتێکمان دەستکەوت لەسەر کەسێکی نەناسراو خەریکی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆیە و دەیەوێت خۆی بکوژێت، بۆیە دەستبەجێ پەیوەندی بە دامودەزگا یاساییەکانەوە کراوە و توانراوە ڕێگری لێبکەن لە خۆ ئازاردانی''.
دوای ئەوەی پۆلیس وێنەی کەسێکی بڵاوکردەوە کە لە شاری کلیڤلاندی ویلایەتی ئۆهایۆ لە ئەمریکا، لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت پیاوێکی بەتەمەن دەکوژێت و ئەو ڤیدیۆیەشى لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە، ڕۆژی ١٨ی نیسانی ڕابردوو، خودی ئەو کەسە کە بە "بکوژی فەیسبوکی" ناودەبرا خۆی کوشت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی پێنسلڤانیا لە ئەمەریکا کەسەکە تاوانباربووە بە کوشتنی ١٣ کەس.
تۆمەتبارەکە کە ناوی ستیڤ ستیفنس بوو دوای کوشتنی پیاوێکی ٧٤ ساڵە ڕایگەیاند، کە تا ئێستا ١٣ کەسی کوشتووە و بەدوای کوشتنی کەسانی دیکەشدا دەگەڕێت.
گهڕان لهناو ماڵپهڕ
فێربونی مایكرۆسۆفت ئۆفیس
فێربونی مایكرۆسۆفت ئهكسس
فێربونی مایكرۆسۆفت پاوهرپۆینت
فێربونی مایكرۆسۆفت ئێكسڵ
فێربونی مایكرۆسۆفت وۆرد
75 وانە بۆ فێربوونی ئێكسڵ
كتێب لهسهر ئێكسل به كوردی
.
دامهزراندنی ویندۆز
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 10
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆ 8.1
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 8
فۆرمات و ئنستۆل كردنی ویندۆز 7
ئنستۆل كردنی ويندۆز سێرڤهر2008ئهنتی ڤایرۆس بۆ كۆمپیوتهر
360Total Security
Kaspersky Anti-Virus
McAfee Antivirus
ESET Smart Security
Comodo Antivirus
چهند ئهنتی ڤایرۆسی تر
ماڵپهری یانی
فێركاری به كۆرس
كۆكراوهی ههموو فهرههنگهكان
فهرههنگی قهسلان
فهرههنگی بزاڤ
فهرههنگی سمارت
فهرههنگی ئای تی
فەرهەنگی زهوی ناسی
فەرهەنگی رووكار
چهند فهرههنگی تر